ئەمڕۆ بڕیار لە چارەنوسی خوێندن دەدرێت

KNN : Kurdish News Network
10:13 - 13/01/2021
کوردستان

بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی کۆرۆنا لە هەولێر، کۆببێتەوە و بڕیار لە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بدات.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، کاتژمێر (03:00)ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، د، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەر چوار پارێزگاکەی هەرێم، لیژنەی باڵای روبەروبوەنەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە.

 

وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا و دواین پێشهاتەکان دەخرێتەروو، بڕیار دەدرێت لە دەستپێکردنەوە یاخود نەکردنەوەی پرۆسەی خوێندن بدرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە، بڕیار بوو رۆژی (10)ی ئەم مانگە پرۆسەی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکاتەوە، بەڵام بەهۆی رێکارەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ رۆژی (10)ی ئەم مانگە دواخرا.


سلێمانی/ بڕیار نامیق

287 جار خوێندراوەتەوە