رۆناڵدۆ، گۆڵکارى هەموو سەردەمەکان

KNN : Kurdish News Network
08:53 - 11/01/2021
وەرزش

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کۆى گۆڵە فەڕمییەکانى بۆ (759) گۆڵ بەرزکردەوە و توانى ببێتە گۆڵکارى مێژویى هەموو سەردەمەکان.

شەوى رابردوو، بە تۆمارکردنى گۆڵێک لە بەرامبەر ساوسۆلۆ، گەوهەرەکەى مادێرا توانى کۆى گۆڵەکانى بۆ (759) گۆڵ بەرز بکاتەوە و ژمارەى گۆڵە فەرمییەکانى لەگەڵ بیکان یەکسان بکاتەوە کە ئەویش (759) گۆڵى تۆمارکردوە.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ کە پاش ماوەیەکى تر دەبێتە (36) ساڵ، وەکخۆى دەڵێت چەند ساڵێکى دیکە لە یاریکردن بەردەوام بێت، کەواتا دەرفەتى ئەوەى لەبەردەمە ژمارەکە بەرزتر بکاتەوە.

هاوکات بە تۆمارکردنى گۆڵەکەى لە تۆڕى ساوسۆلۆ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆى گۆڵەکانى لەم وەرزەى خولى ئیتاڵیا بەرزکردەوە بۆ (15) گۆڵ ئەوەش بە ئەنجامدانى تەنها (12) یارى و بە تەنیار ریزبەندیى گۆڵکارانى گرتوە و (15) وەرزى لەسەر یەکیشە، دۆن لانیکەمى (15) گۆڵ لە خولە ناوخۆییەکانى ئەوروپا تۆمار دەکات.

 

سەرجەم گۆڵەکانى رۆناڵدۆ:


182 جار خوێندراوەتەوە