لەخۆپیشاندانەکانی ناسریە پۆلیسێک کوژرا و (33) کەس برینداربوون

KNN : Kurdish News Network
08:11 - 10/01/2021
عێراق

لە دژی دەستگیرکردنی چالاکوانێک لە ناسریە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، شانەی ئەمنی عێراق رایگەیاند، کوژرا و بریندار هەیە.

 

شانەی ئەمنی  عێراق لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند، بەهۆی دروست بونی گرژ و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنییەکان لە ناسریە، پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و (33) خۆپیشاندەر و پۆلیسیش بریندار بون.

دژی دەستگیرکردنی یەکێک لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکان، بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک لە شاری ناسڕیە خۆپیشاندان بەردەوام بوو و بەهۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانیشەوە پۆلیس ناچاربوو ئەو چالاکوانە ئازادبکات.

163 جار خوێندراوەتەوە