ads top

مۆبایلی زیرەک ئەم سیخوڕیەت بەسەرەوە دەکات

12:26 - 08/07/2018
زانستی

ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێی زانستی، مەترسییەکی گەورەی بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک ئاشکرادەکات.

 

توێژینەوەیەکە لەزانکۆی نورس ئیسترنی وڵاتەیەکگرتووەکان لەلایەن چەند زانایەکی بواری تەکنەلۆجیا ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە، مۆبایلی زیرەک جگە لەوەی سیخوڕی دەکات بۆ تۆمارکردنی دەنگەکانیان لە ریگەی مایکرۆفۆنی مۆبایلەوە ، سیخوڕی بەسەر شاشەکەشەوە دەکات و گرتە ڤیدیۆیەکانی نێو مۆبایلەکە تۆماردەکات و دەینێرێتە دەرەوە.

 

توێژینەوەکە لەسەر زیاتر لە 17 هەزار ئەپی دیاری نێو ئەپەکانی ئەندرۆیدە ئەنجامدراوەو ساڵێکی خایاندووە.

 

زانایان لەئەنجامی توێژنەوەکەوە دەڵێن ، مۆبایلی زیرەک جگە لەوەی سیخوڕی دەکات بۆ تۆمارکردنی دەنگی بەکارهێنەران ، لەڕێگەی چەند ئەپێکەوە سیخوڕی بەسەر شاشەی مۆبایلەکەوە دەکات .

 

زانایان رایدەگەیەنن کاتێک کاریان کردوە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەپەی کە لەڕێگەی مایکرۆفۆنی مۆبایلەوە سیخوڕی دەکات بۆ تۆمارکردنی دەنگی بەکارهێنەر، لەمەوە بۆیان دەرکەتوە مۆبایلی زیرەک سیخوڕی بەسەر شاشەوە دەکات و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بەکارهێنەر لە شاشەوە تەماشای دەکات ، تۆماری دەکات و دەینرێت بۆ کۆمپانیای (Appsee) .

 

دەشڵێن تۆمارکردنی گرتە ڤیدیۆی شاشە لەڕێگەی چەند ئەپێکەوە دەبێت و کۆمەڵێک داتاو زانیاری دەنێرێتە دەرەوە.

 

یەکێک لەوانە ئەپی (GoPuff)ە کە تۆماری لێدانی گرتە ڤیدیۆ دەکات لە شاشەوەو پاشان دەینرێت بۆ کۆمپانیای (Appsee) بە ئامانجی سود وەرگرتن لە داتاکانی خودی کەسی و بەکارهێنانیان.

10997 جار خوێندراوەتەوە