پۆچیتینۆ بو بە راهێنەرى پاریس سانجێرمان

KNN : Kurdish News Network
07:03 - 02/01/2021
وەرزش

یانەى پاریس سانجێرمان ناوى پۆچیتنۆیان ئاشکراکرد وەک راهێنەرى نوێى یانەکە.

لە پەڕەى خۆیان لە تویتەر یانەى پاریس سانجێرمانى فەرەنسى، رایگەیاند: پۆچیتینۆ ئەرکى راهێنانى یانەکەى گرتۆتە ئەستۆ.

ئەوەش دواى ئەوە دێت لە ماوەى رابردودا، یانە فەرەنسییەکە تۆماس تۆخێلیان لە ئەرکى راهێنەرایەتى شازادەکانى پاریس دورخستەوە.

ماوریزۆ پۆچیتینۆى ئەرجەنتینى پێشتر وەک یاریزان لە وەرزى (2001 بۆ 2003) یاریزانى یانە پاریسییەکە بوە.

149 جار خوێندراوەتەوە