جۆرە نوێكەی كۆرۆنا پێویستی بەڤاكسینێكی تازە دەبێت؟

KNN : Kurdish News Network
08:56 - 02/01/2021
تەندروستی

دەركەوتنی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و باشوری ئەفریقا، پاشان تۆماركردنی حاڵەتەكانی توشبوون بەو جۆرە لە چەند وڵاتێك، ترس و دڵەڕاوكێیەكی زۆری بڵاوكردۆتەوە، زۆركەسیش پرسیاری ئەوەیان لا دروستبووە، ئایا ئەوڤاكسینەی دۆزراوەتەوە و دژیڤایرۆسەكە بەكاردەهێنرێت كاریگەری لەسەر ئەم جۆرە نوێیە دەبێت،یاخود دەبێت دەرمانێكی نوێی بۆ دروست بكرێت؟

 

 
پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە،ڤاكسینەكە بەو شێوەیەی ئێستا كایگەری لەسەر جۆرە نوێكە هەیە دەتوانێت بەسەریدا زاڵبێت، ئەگەرڤایرۆسەكە بەشێوەی دیكەش خۆی بگۆڕێت، ئەوا بە ئاسانی چارەسەر دەكرێت.

 

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری چەند پسپۆڕێكەوە بڵاویكردۆتەوە، ئەگەرڤایرۆسەكە بەشێوەیەكی زیاتر لەمەی ئێستاش خۆی بگۆڕێت، ئەوا بەئاسانی و بەشێوەیەكی خێرا دەتوانرێت گۆڕانكاری بەڤاكسینەكەدا بكرێت كە كاریگەری لەسەرڤایرۆسە گۆڕاوەكەش هەبێت.

 

درۆ وایزمان مامۆستای بەشی پزیشكی لە زانكۆی پەنسلڤانیا و كەیەكێكە لەو كەسانەی بەشداری دروستكردنی چارەسەرە نوێكەی كۆرۆنا كردووە دەڵێت "كارەكە زۆر ئاسانە، ئەو گۆڕانكارییانە دەكرێت لەماوەی چەند خولەكێكدا ئەنجام بدرێت".

 

"ڤاكسینی دژە كۆرۆنا پێویستی بە دوو مانگی دیكەیە بۆ بەرهەمهێنان و ڕێكخستی بەشێوەی پێویست، دامەزراوەی دەرمان و خۆراكی ئەمریكیش تائێستا داوای نەكردووە هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ئەنجام بدرێت، چونكە بەكارهێنانی بەم شێوەیەی ئێستا زۆر چالاك و تەندروستە" پسپۆڕەكەی زانكۆی پەنسلڤانیا وادەڵێت.

 

پسپۆڕانی بەریتانیا لەبارەی جۆرە نوێكەوە باسیان لەوە كردبوو، توانای گواستنەوەی زیاترە و دەگاتە نزیكەی 70% بەراورد بە جۆرێكەی پێشوو، بەڵام تیدرۆسگێبریسۆس بەڕێوبەریڕێكخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت " هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە دەریبخات جۆرە نوێكە دەبێتە هۆی نەخۆشییەكی توندتر و مردن".

 

ڕۆژی پێنج شەممەیڕابردووش نێجیریا دەركەوتنی جۆرێكی دیكەی لەڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرد كە لەوەی بەریتانیا و باشوری ئەفریقا ناچێت.

 

جۆن نیكینگاسۆنگ سەرۆكی ناوەندی ئەفریقی بۆ خۆپارێزی لە نەخۆشی ئاشكرای دەكات، ئەو جۆرەی لە نێجیریا تۆماركراوە لەوەی بەریتانیا و باشوری ئەفریقا جیاوازە، بۆیە ناوەندیڕوبونەوەی نەخۆشی لەو وڵاتە و ناوەندی ئەفریقی بۆ زانستی نەخۆشییە گواستراوەكان، سەرقاڵی ئەنجامدانی توێژینەوەن و چەند نمونەیەك وەریگیراوە.

 

نیكینگاسۆنگ باسی لەوەش كردووە، دەركەوتنی ئەو جۆرە نوێیە كایگەری لەسەر شێواز و بڵاوكردنەوەی ڤاكسینەكەی كۆرۆنا دەبێت.

675 جار خوێندراوەتەوە