توێژینەوەیەك؛ دایناسۆرەكان نەیانتوانیوە زمانیان بێنە دەرەوەی شەویلگەیان

08:54 - 08/07/2018
زانستی


ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ كە لەسەر ژیانی دایناسۆرەكان ئەنجامدراوە ئاشكرا كردووە، ئەو گیانەوەرە زەبەلاحە لەتوانایدا نەبووە زمانی بهێنێتە دەرەوەی شەویلگەی، ئەوەش پێچەوانەی ئەو وێنەیەیە كە لە فیلم و بەرنامە زانستییەكاندا نیشاندراوە.

توێژینەوەكە بە هاوبەشی لەنێوان زانكۆی تەكساسی ئەمریكی و ئەكادیمیای چینی بۆ زانست ئەنجامدراوە، گۆڤاری بلوس وەن ئەنجامەكەی بڵاوكردۆتەوە.


پسپۆڕەكان ئاماژەیان بەوە كردووە، فیلم و بەرنامە دیكۆمێنتارییەكان وێنەیەكی هەڵەی دایناسۆرە زەبەلاحەكانیان نیشانداوە، چونكە ئەو گیانلەبەرە نەیتوانیوە نەیتوانیوە وەك تیمساح زمانی بهێنێتە دەرەوە، بەڵكو بە  زمانی مەڵاشویەوە نوساوە.


ئەم ئەنجامانە پاش چەندین لێكۆڵینەوەبووە لەسەر پاشماوەی ئێسكی بەبەردبووی چەند دایناسۆرێك و بەراورد كراوە بە ئێسكی مل و خوار زمانی تیمساح و چەند باڵندەیەكی دیكە.

880 جار خوێندراوەتەوە