بانکى ناوەندى عێراق چەند رێگەیەک بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینار دەگرێتەبەر

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 19/12/2020
عێراق

بانکى ناوەندى عێراق چەند رێوشوێنێک لەبارەى بەهاى دینارى عێراقى دەگرێتەبەر و ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ماوه‌ی دوو مانگدا رێگری كردووه‌ له ‌فرۆشتنی دۆلار له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.

ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رادەگەینێت، لەبارەى بەرزبونەوەى بەهاى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى، لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كۆبووه‌ته‌وه‌ و، پارێزگارى بانکى ناوەندى رایگەیاندوە چه‌ند رێوشوێنێك لەبارەى بەهاى دینارى عێراقى دەگرنەبەر.

ئاماژەى بەوەشکرد، لیژنه‌ى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌چاودێریكردنی  ئه‌و بابه‌ته‌.

لەلایەکى دیکەوە ناجی سه‌عیدی ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌میانى میوانداریكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه‌ له‌باره‌ی لێكه‌وته‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی بەهاى دۆلار به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، ئاماژه‌ی بەو کردوە، هۆكاری ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌یه‌ حكومه‌ته‌ نه‌ك بانكی ناوه‌ندی به‌و پێیه‌ی دۆلار له‌داهاته‌كانی نه‌وتی عێراق ده‌ستده‌كه‌وێت.

راشیگەیاند، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ڕێگری كردووه‌ له ‌فرۆشتنی دۆلار له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، ئەمەش لەپێناو پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ی گشتی و به‌جێگه‌یاندنی هه‌ندێك پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان.

9349 جار خوێندراوەتەوە