بەکۆى دەنگ ئەنجومەنى
وەزیران لەسەر راسپاردەى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەرماڵەى (لەبری کەمئەندامی) پەسەندکرد و هەزاران خاوەن پێداویستى تایبەت لێى سودمەند دەبن.
کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى
کۆمەڵایەتى بە دیجیتاڵ میدیاى(KNN)ى
راگەیاند: لە کۆبونەوەى ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنى وەزیران (دەرماڵەی
لەبری کەمئەندامی)پەسەندکرد.
وتیشى: ئەو کەمئەندامانەى موچەیەکی تریان هەیە
و رێژەی کەمئەندامیەکەیان (70%) بەرەو ژورە، بڕی (100)هەزار دینار هاوکارى (مینحە ) یاخود موچەی
مانگانە لاى ئێمە وەردەگرن جا بەپێی یاسای چاکسازییەکە نابێت دو موچە بمێنێت،
بەڵام بە پەسەند کردنى ئەو دەرماڵەیە دەخرێتە سەر موچەکەى دیکەیان و دەبێتە
دەرماڵەى لەبرى پەککەوتەیى و موچەکانیان راناگیرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە، سبەینێ رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانە و ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندى کەمئەندامانە و پێشتریش لەگەڵ دەستبەکاربونى وەزیرى کار، بڕیاریدا نزیکەى (15) هەزار کەمئەندام کە موچەکانیان لێراگیرابو بخرێنەوە لیستى موچە.
543 جار خوێندراوەتەوە