حکومەتى هەرێم: زیاترلە (200) ملیۆن دۆلار بۆ موچە قەرز دەکەین

KNN : Kurdish News Network
04:55 - 02/12/2020
کوردستان

وتەبێژى حکومەتى هەرێم ووردەکارى داهاتى هەرێم و ئەو بڕە پارەیە ئاشکرا دەکات کە بۆ موچە قەرزى دەکەن.

 

جوتیارعادل، وتەبێژى حکومەتى هەرێم لەمیانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کە لەدواى کۆبونەوەى ئەمرۆى ئەنجومەنى وەزیران بەرێوەچوو، رایگەیاند، حکومەتى هەرێم (400) ملیۆن دۆلارى لەبەردەستدایە، لە کاتێکدا بۆ موچە پێوستى بە (755) ملیۆن دۆلارە.

 

راشیگەیاند، حکومەتى هەرێم بڕى (205) ملیۆن دۆلار بۆ موچە قەرزدەکات و دواى گەیشتنى پارەکەى بەغدا قەرزەکە دەداتەوە.

1468 جار خوێندراوەتەوە