سبەینێ موچەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
02:43 - 02/12/2020
کوردستان

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ دابەشکردنى موچە دەست پێدەکات و وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت موچە وەردەگرێت.

بەپێى راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان، سبەینێ پێنجشەممە (3/12/2020) موچەى وەزارەتى تەندروستى هەرێم دابەش دەکرێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، کە وەزارەتى تەندروستى موچەى مانگى (10)ى (2020) وەردەگرن، بەڕێژەى لێبڕینى (21%).

 

وەزارەتى دارایى هەرێم راشیدەگەیەنێت، لەبارەى موچەى پلە تایبەتەکانەوە، هەمان شێوازى پێشوو بۆ رێژەى لێبڕینى موچەکانیان پەیڕەو دەکرێت.

13744 جار خوێندراوەتەوە