وێنە؛ بەخاکسپاردنى تەرمى دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا

KNN : Kurdish News Network
10:18 - 27/11/2020
وەرزش

ئەرجەنتینییەکان بە چاوى پڕ فرمێسک و بە بێتاقەتییەکى زۆرەوە کۆبونەوە و دوا هەمین ماڵئاواییان لە ئەفسانەى پێشوى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەیان کرد و لە رێورەسمێکى شایستەدا بەخاکیانسپارد.

دواى ئەوەى رۆژى چوارشەممە، (25) تشرینى دووەمى (2020) دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنە ئەفسانەى تۆپى پێى ئەرجەنتینا و جیهان لە تەمەنى (60) ساڵیدا کۆچى دوایکرد، لە رێورەسمێکى شایستەى شاهانەدا و بەبەشدارى هەزاران هاوڵاتى و هاندەرانى ئەو ئەفسانە لە گۆڕستانى ( گاردین بیا بیستا) لە شارى بۆینس ئایرسى پایتەخت و لە تەنیشت باوکییەوە بەخاکسپێردرا.

لە مەراسیمى بەخاکسپاردنەکەشى، هەزاران هاوڵاتى لەسەر شەقامەکان بە چاوى پڕ فرمێسک و بە درێسى ئەو یاریزانەوە ماڵئاواییان لە ئەفسانەکەیان کرد.

1068 جار خوێندراوەتەوە