مارادۆنا کۆچى دوایى کرد

KNN : Kurdish News Network
07:47 - 25/11/2020
وەرزش

ئەفسانەى پێشوى جیهان و هەڵبژاردەى ئەرجەنتینا، لەتەمەنى (60) ساڵیدا بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایى کرد.

کەمێک پێش ئێستا دیێگۆ مارادۆنا، ئەفسانەى تۆپى پێى جیهان و هەڵبژاردەى ئەرجەنتینا، بە جەڵتەى دڵ کۆچى دوایکرد، ئەوەش دواى ئەوەى ماوەیەک پێش ئیستا بەهۆی خوێنبەربوونی مێشکەوە لە نەخۆشخانە نەشتەرگەریى بۆکرا و دواى تەنها (15) رۆژ لە دەرچونى لە نەخۆشخانە، کەمێک پێش ئێستا کۆچى دوایکرد.

دیگۆ مارادۆنا ناوی تەواوی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنایە و لە (30ـی ئۆکتۆبەری 1960) لە لانۆس، بۆینس ئایرس لە ووڵاتی ئارجەنتین لەدایک بووە.
ئەو ئەفسانەیە باڵا (165) سانتیمە، یەکێک بوە لە ئەفسانە گەورەکانى تۆپى پێى و زۆرترین کاریگەریی ھەبووە لە مێژووی تۆپی پێدا، بەشێکی زۆر لە وەرزشدۆستان، ئەو یاریزانە بە باشترین یاریزانی تۆپی پێی مێژوویی لە جیھاندا دەزاننز

مارادۆنا یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئارجەنتین و یانەکانی ئەرجەنتینۆس جۆینەر و بۆکا جۆنیوز و بارسێلۆنا و ناپۆلی و سیڤیلا و نیو ئیل ئۆڵد بۆیس کردووە دواساتی یاریکردنیشی لە یانەی بۆکا جۆنیوزی ئارجەنتینی بووە، لەگەڵ یانەکان لەساڵانی (1976) تا (1997) بەردەوام بووە و توانیویەتى مۆندیاڵى (1986) بۆ ئەرجەنتینا بەدەست بهێنێت.

مارادۆنا، لەپاڵ قاچ و جوڵە ئەفسوناوییەکانیدا، یەکێک بوە لە کەسایەتییە سەرکێشەکانى تۆپى پێ و بەردەوام بەهۆى رەفتارە وەرزشییەکانیەوە روبەڕوى رەخنەکراوەتەوە و لەگەڵ یەکێتى تۆپى پێى جیهانیش بۆ ماوەیەکى زۆر لە کێشەدابوە.

519 جار خوێندراوەتەوە