" دامەزراندن و پرۆژە لە بودجەى ساڵى داهاتوى عێراقدا نیە"

KNN : Kurdish News Network
11:41 - 22/11/2020
عێراق

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکراى دەکات کە دامەزراندنى فەرمانبەرى نوێ لەپرۆژە یاساى بودجەى ساڵى داهاتودا نیە، باس لەو رێکارانەش دەکات کە پێدەچێت حکومەتى عێراق پەناى بۆبەرێت.

جەمال کۆچەر، لەلێداوانێکیدا بۆ رۆژنامەى سەباح رایگەیاندوە، پرۆژە ياساى بودجەى ساڵى داهاتوى عێراق دامەزراندنى فەرمانبەر و پرۆژەى تێدا نیە، بەڵام چاکسازیەکانى ناو پرۆژەى (وەرەقەى سپى ) تێدا جێکراوەتەوە.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایى پێشبینى کردوە، حکومەت پەنا بۆکەمکردنەوەى دەرماڵەى فەرمانبەران و کارا کردنى سیستمى باج ببات، ئەگەر بێتو قەیرانى دارایى بەردەوام بێت.

161 جار خوێندراوەتەوە