عەدنان عوسمان، سێ پێشنیار بۆ کۆبونەوەى سێقۆڵى دەخاتەرو

KNN : Kurdish News Network
03:56 - 21/11/2020
کوردستان

عەدنان عوسمان، پێش كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، پارتی، یه‌كێتی، سێ پێشنیاری به‌ ئاڕاسته‌ی گۆڕینی دۆخی ژیانی خه‌ڵك و چه‌قبه‌ستووی سیاسیی و ئابووری ده‌خاته‌ڕوو.

عه‌دنان عوسمان، سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى و وتەبێژى بزوتنەوەى گۆڕان له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی: پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان (گه‌ربكرێ)، ده‌بێت سێ لیژنه‌ی ئاماده‌كاری دروستبكرێن.

سەبارەت بە تایبه‌تمه‌ندیی و كاری لیژنه‌كان، سکرتێرى جڤاتى نیشتمانى دەڵێت: یه‌كه‌میان لیژنه‌ی داهات و ئابووری و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌غدا، دووه‌میان لیژنه‌ی حوكمڕانیی و كارنامه‌ی حكومه‌ت، سێهه‌میشیان لیژنه‌ی لامه‌ركه‌زیی و شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان.

عەندنان عوسمان ئاماژەى بەوەشکردوە، پیکهێنانى ئەو سێ لیژنەیە کۆبونەوەکە سەرکەوتو و بەهەمدار دەکات.

پێشتر چەندین جار هەوڵدراوە بۆ ئەنجامدانى کۆبونەوەى سێقۆڵى نێوان (گۆڕان و پارتى و یەکێتى) وەک سێلایەنى سەرەکى پێکهێنەرى کابینەى نۆ، بەڵام تائێستا ئەنجام نەدراوە، چەند رۆژێک پێشتریش شەماڵ عەبدولوەفا ئەندامى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان باسى لەوەکرد، گۆڕان مەبەستییەتى کۆبونەوەى سێقۆڵى ئەنجام بدرێت، تا بتوانرێت هەنگاوەکانى چاکسازى و باشکردنى ژیانى خەڵک بباتە قۆناغێکى باشتر.

387 جار خوێندراوەتەوە