نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

KNN : Kurdish News Network
08:43 - 21/11/2020
ئابوری

ئەمڕۆ شەممە (21ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (44) دۆلار و (96) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (42) دۆلار و (15) سەنت فرۆشراوە.


بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا، کاریگەری لەسەر نرخەکانی نەوت هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە

612 جار خوێندراوەتەوە