سێرجیۆ رامۆس ماوەى سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 19/11/2020
وەرزش

یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی ماوەی دوورکەوتنەوەی سێرجیۆ رامۆسی کاپتنی یانەکەی بەهۆى پێکانەوە راگەیاند.


سێرجیۆ رامۆس بەرگریکاری یانەى ریاڵ مەدرید وهەڵبژاردەى ئیسپانیا لەدوایین یاری هەڵبژاردەکەیدا بەرامبەرهەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی نەیشن لیگدا کە بەئەنجامی شەش گۆڵى بێ بەرامبەر یاریەکەیان بردەوە، لەتایمى یەکەمی یارییەکەدا بەهۆی هەستکردن بە ئازار لەقاچى راستیدا یاریگای جێهێشت.

 

بەپێى بەیاننامەیەکى یانەى ریاڵ مەدرید، پێکانەکەى رامۆس لە ماسولکەکانى قاچى راستیدایە و پزیشکەکانی یانەکەش رایانگەیاندوە کە کاپتنەکەی یانەکەیان بۆماوەى سێ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

163 جار خوێندراوەتەوە