ڤاکسینەکەى زانکۆى ئۆکسفۆرد بەرگرى جەستەى کەسانى بەتەمەن بەهێز دەکات

KNN : Kurdish News Network
04:43 - 19/11/2020
جیهان

دواى کۆمپانیاکانى ڤایزەر و بیۆنتیک و مۆدێرنا، زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانیش بەرەوپێشچونى لە بەرهەمهێانى ڤاکسینى کۆرۆنا راگەیاند.

ئاژانسەکانى هەواڵ لە زارى لێکۆڵەرانى زانکۆى ئۆکسفۆردەوە بڵاویانکردەوە، بەپێى ئەنجامى قۆناغى یەکەم ودووەمى تاقیکردنەوەى ئەو ڤاکیسنەى کە زانکۆکە کار بۆ بەرهەمهێنانى دەکات، دەرکەوتوە کە ڤاکسینەکە بەرگریەکى بەهێز لەجەستەى کەسانى بەتەمەندا دروست دەکات.

دەرکەوتنى ئەوئەنجامەش دواى تاقیکردنەوەى قۆناغى دووەمى ڤاکسینەکە دێت کە (560) خۆبەخش بەشداریان تێدا کردوە و زۆرینەیان کەسانى بەتەمەن بوون، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانیش بۆ لێکۆلەرانى زانکۆکە دڵخۆشکەربوە، کاتێک دەرکەوتوە ڤاکسینەکەیان بەرگریەکى بەهێز لەجەستەى کەسانى بەتەمەندا دروست دەکات.

ئەوەش دەبێتە سێیەمین هەوڵى نزیکبونەوە لەبەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا، دواى ئەوەى کۆمپانیاکانى ڤایزەرى ئەمریکى و بیۆنتیکى ئەڵمانى بەهاوبەشى و دواى ئەوانیش کۆمپانیاى مۆدێرنا سەرکەوتنى تاقیکردنەوەى قۆناغى دووەمى ڤاکسینى کۆرۆنایان راگەیاند.

745 جار خوێندراوەتەوە