پەرلەمانی عێراق دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی لە کەرکوک پەسەند کرد

KNN : Kurdish News Network
09:05 - 29/10/2020
عێراق

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژرادنی لە پارێزگای کەرکوک پەسەند کرد.


بەگوێرەی رێککەوتنەکە، پارێزگای کەرکوک بەسەر سێ بازنەی هەڵبژاردندا دابەشکراوە و 12 کورسی لە پەرلەمان هەیە کە بەم جۆرە دابەشکراون:



ناوچەکانی سنوری رۆژهەڵاتی قەزای ناوەند (5 کورسی): 4 کورسی پیاو و یەک کورسی بۆ ژنان

ناوچەکانی سنوری قەزای ناوەند (4 کورسی) :3 کورسی پیاو و  یەک کورسی بۆ ژنان.

ناوچەکانی سنوری قەزای حەویجە و ناحیەی ریاز (3 کورسی):  2 کورسی پیاو و یەک کورسی بۆ ژنان

 

بازنەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان یەکلایی بوونەتەوە، بە رێککەوتنی لایەنەکانی کەرکووک، بەمەش یاسای هەڵبژاردن بەتەواوی پەسندکرا، مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش 6ی حوزەیرانی 2021ی وەکو وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری کردووە.

545 جار خوێندراوەتەوە