پۆلیسى راپەڕین؛ تەرمى هاوڵاتیەکى دانیشتوى چواقوڕنە دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
08:05 - 23/10/2020
کوردستان

پۆلیسى ئیدارەى راپەرین دۆزینەوەى تەرمێکى راگەیاند کە شوێنەوارى فیشەکى پێوەیە.

بەپێى راگەیەنراوێکى بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی( 23/10/2020)، تەرمی کەسێکى لەدایکبووی ساڵى ( 1974 ) لە ڕەگەزی نێر دانیشتووی ناحیەی چوارقوڕنە، گەیەندرایە پزیشکیی دادوەریی ڕانیە کە شوێنەواری فیشەک بەجەستەوە بووە.

پۆلیسى راپەرین ئاشکراشى کردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە، لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردووە و تەرمەکەش دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە و لێکۆڵینەوەکانیشان لەڕوداوەکە بەردەوامە.

138 جار خوێندراوەتەوە