روانگەى سوریا؛ زیاترلە (100)چەکدارى سورى لە ئازەربایجان کوژراون

06:49 - 18/10/2020
جیهان

روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ ژمارەى ئەوچەکدارە سوریانە ئاشکرادەکات کەلەشەڕى ئەرمینیا وئازەربایجاندا کوژراون.

بەپێى دواین ئامارى روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ، لەشەڕى نێوان ئەرمینیا وئازەربایجاندا (134) چەکدارى گروپى توندەڕەوەکانى سوریا کوژراون، لەو ژمارەیەش تەرمى (92) کەسیان بۆ سوریا گەڕێنراوەتەوە.

ئەوچەکدارانە لەلایەن تورکیاوە رەوانەى ئازەربایجان کراون بە مەبەستى پشتیوانى کردن لە سوپاى ئەو وڵاتە لەشەڕى دژى ئەرمینیا.

 

سەبارەت بەژمارەى ئەوچەکدارە سوریانەى کەتائێستا رەوانەى ئازەربایجان کراون،روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ ئاشکرایکردوە، زیاتر لە دووهەزار چەکدارى گروپە توندڕەوکانى سوریا لەبەرەکانى جەنگ لە ئازەربایجان جێگیرکراون.

 

95 جار خوێندراوەتەوە