سەلاحەدین: تەرمى (10) کەس بە کوژراوى دۆزرانەوە.

08:33 - 17/10/2020
عێراق

لە پارێزگاى سەلاحەدین تەرمى (10) گەنج بە کوژراوى دۆزرانەوە کە ئاسەوارى گوللـه بە جەستەیانەوە دیاربون.

دواى ئەوەى ئەمڕۆ شەممە، لە قەزاى بەلەدى سەر بە پارێزگاى سەلاحەدین، چەند چەکدارێکى نەناسراو (12) کەسیان بەرەو شوێنێکى نادیار رفاند، دواتر تەرمى (10) کەسیان بە کوژراوى دۆزرایەوە.

بەپێى لێدوانى سەرچاوە ئەمنییەکان لە پارێزگاى سەلاحەدین، دواى رفاندنى (12) کەسەکە، تەرمى (10) کەسیان دۆزراونەتەوە و چارەنوسى دو کەسى دیکەش نادیارە.

بەپێى ئەو لێکۆڵینەوانەى لە تەرمەکان کراون، شوێنى ئەشکەنجە و لێدان و گوللـه بە تەرمەکانەوە دیاربوە و چوار لەو رفێنراوانەش مێرمنداڵ بون.

3411 جار خوێندراوەتەوە