وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم رونکردنەوە لەبارەى دابەشکردنى موچە دەدات

07:59 - 12/10/2020
کوردستان

بۆ رونکردنەوە لەبارەى پرسى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران، سبەینێ سێ شەممە وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم دەچێتە پەرلەمان.

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى وئابورى حکومەتى هەرێم بەدیجیتاڵ میدیاى(KNN) ى راگەیاند، بۆ رونکردنەوە لەبارەى ئامادەکردنى لیستى موچەى مانگى ئەیلول لەبرى لیستى موچەى مانگى نیسان، سبەینێ ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى حکومەتى هەرێم دەچێتە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەى دارایى پەرلەماندا کۆدەبێتەوە.

 

سەبارەت بەناردنى (320) ملیارەکەى حکومەتى عێراق ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند، تاکو ئێستا حکومەتى عێراق ئەو بڕە پارەیەى نەناردوە، بەڵام پێشبینى دەکرێت سبەینێ (320) ملیارەکە بگاتە هەرێم، لەگەڵ گەیشتنیشى راستەخۆ دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات.

15500 جار خوێندراوەتەوە