وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق: ژمارەیەک کەس لەسەر هەڵدانی موشەکی کاتیۆشاکان دەستگیرکراون

06:33 - 29/09/2020
عێراق

وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا چەند کەسێک لەسەر هەڵدانی موشەکی کاتیۆشاکان دەستگیرکراون.

 

 
ئەمحەد مەلا تەڵال، وتەبێژی مستەفا کازمی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هێزەکانی هاوپەیمانان لەسەر داوای دامەزراوەکانی حکومەتی عێراق هاتونەتە وڵاتەکە، لەسەر ئەو بابەتەش کازمی دڵنیایی داوە لە چڕکردنەوەی هەوڵی حکومەتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوەندە دیپلۆماسییەکان.

 

وتیشی، سەرۆک وەزیران جەختی کردوەتەوە لەوەی نابێت رێگە بدرێت عێراق و حکومەتەکەی ببێتە گۆڕەپانی ململانێکانی ئەمەریکا و ئێران. 



مەلا تەڵال ئاماژەی بەوەکرد، هێزە ئەمنییەکان تائێستا ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردوە کە ئەنجامدەری هێرشە موشەکییەکان بون، هاوکات (19) ئەفسەر و بەرپرسی ئەمنی دەستگیرکراون، کە لە ناوچەی بەرپرسیارێتی ئەواندا هێرشەکان ئەنجامدراون.

272 جار خوێندراوەتەوە