داعش یەک ملیۆن کتێب و دەستنوسی زانکۆی موسڵی سوتاندوە

10:13 - 20/09/2020
عێراق

سەرۆکی زانکۆی موسڵ قەبارەی ئەو زیانانە ئاشکرا دەکات کە بەهۆی داگیرکردنی ئەوشارەوە بەر ژێرخانی زاستنی زانکۆکە کەوتوە.

 

 
قوسەی کەمالەدین ئەحمەدی سەرۆکی زانکۆی موسڵ، لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ڕاگەیاندوە، لە سەردەمی داگیرکردنی موسڵ لەلایەن داعشەوە چەکدارانی ئەو گروپە تیرۆرستیە نزیکەی یەک ملیۆن کتێب و دەستنوسیان لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی موسڵ سوتاندوە.

سەبارەت بە کۆی ئەو زیانانەش کە بەر زانکۆی موسڵ کەوتوە، سەرۆکی ئەو زانکۆیە ئاشکرای کردوە کە (144) باڵەخانەیان زیانیان بەرکەتوە و بەشێکیان بە تەواوی رووخاون، هاوکات (80%)ی تاقیگەکانیان زیانیان بەرکەوتوە، بەشێوەیەکی گشتیش ریژەی وێرانکاری زانکۆی موسڵ (80%)یە.

256 جار خوێندراوەتەوە