حکومەتى هەرێم لەبارەى دەستگیرکردنى تۆمەتبارانى کوشتنى خێزانە کوردەکەى بەغدا پەیامێکى بڵاوکردەوە

08:40 - 16/09/2020
کوردستان

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەبارەى دەستگیرکردنى بکوژانى خێزانە کوردەکەى شارى بەغدا پەیامێکى بڵاوکردەوە و هاوخەمى و پرسە بۆ کەسوکاریان دەردەبڕێت و دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێریش دەکات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌


وێڕای  هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە  لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم  تاوانە بە تووندترین شێوە  ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

992 جار خوێندراوەتەوە