سەرۆک وەزیرانی عێراق رونکردنەوە دەدات

04:33 - 15/09/2020
عێراق

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی  ئەنجامدانی  گۆرانكاری لە پۆستە باڵاكاندا روونكردنەوە دەدات و جەخت دەكاتەوە كە گۆڕانكاریەكە لە بەپێی یاسا و  دوور لە پشك پشكێنەی حزبی بووە.

 
مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ئەو گۆڕنكاریانەی كە ئەنجامدراون،  پێویست بوون و هاواتا بووە لەگەڵ یاساو رێكارە كارگێریەكاندا.

سەرۆك وەزیرانی عێراق  راشیگەیاندوە، بەشێك لەو بەرپرسە باڵایانەی كە لە پۆستەكانیان دورخراونەتەوە، ماوەی یاساییان لە پۆستەكانیان تەواو كردوە، بەشێكیشیان ماوەیەكی زۆر بەسەر ماوەی یاساییاندا لە پۆستەكانیان تێپەڕیوە.

 

جەختیشی كردوەتەوە، ئەو كەسانەی لەپۆستە باڵاكان دانراون  كەسانێك بوون كە پێشتر لە هەمان دامەزراوە كاریان كردوە، یاخود پسپۆریان لەو بوارەدا هەبووە.

 

 رۆژی دووشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق گۆڕانكاری لە 16 پۆستی باڵای حكومەتدا ئەنجامدا و گۆڕانكاریەكەش نیگەرانی چەند لایەنێكی سیاسی لێكەوەتەوە.

1859 جار خوێندراوەتەوە