حاجی جەمیل تۆفیق کە لە ناحیەى خەلیفانى سەر بە هەولێر سەرقاڵی کاری
جوتیاریە، پاش هەوڵ و کۆششێکى (30) ساڵی، سەرلەنوێ باخە ترێکەی
پێگەیاندەوە کە لە ساڵی (1987)دا و لە میانی شاڵاوی ئەنفالدا بەهۆی بەکارهێنانی غازی
کیمیاییەوە لەلایەن رژێمی بەعسەوە، باخەکەی وشک بو و خاکەکەشی ژەهراوی ببو.
حاجی جەمیل کە بە بێ بەکارهێنانی هیچ دەرمانێک ترێی رەشمێری بەرهەمدەهێنێت، ئەمساڵ
لە رووی بەرهەمەوە ژمارەی پێوانەیی تۆمار کرد.








504 جار خوێندراوەتەوە