بڕیارێکی حکومەتی عێراق نرخى زێڕى دابەزاند

02:33 - 01/09/2020
ئابوری

حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەناردەکردنی باری زێڕ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە بکات، بڵاوبونەوەی ئەم بڕیارەش نرخی زێڕی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی هەرێم دابەزاند.

بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە رۆژی (25)ی ئاب دەرکراوە تێیدا هاتوە، هەناردەکردنی باری زێڕ لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوەی وڵات قەدەغە کراوە.

ئەم بڕیارەش بوە هۆی دابەزینی کتوپڕی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم، بەشێوەیەک لەماوەی تەنها یەک کاتژمێردا نرخەکان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەم شێوەیەی خوارەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخەکان بەم شێوەیە بون:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 284 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 330 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 390 ھەزار دینارە.
نرخی یەک لیرەی دوبەی بە 404 دۆلار.


دوای بڵاوبونەوەی بڕیارەکە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆدا نرخەکان بەم شێوەیە دابەزین:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 279 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 326 هەزار دینار
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 384 ھەزار دینار
نرخی یەک لیرەی دوبەی بە 399 دۆلار


پێدەچێت بەهۆى بڕیارەکەى حکومەتى عێراقەوە، نرخى زێڕ بەردەوامبێت لە دابەزین.

دەقى بڕیارەکە:

 

25435 جار خوێندراوەتەوە