ئەمشەو، سیڤیلیا و ئینتەر میلان یارى کۆتایى یۆرۆپا لیگ ئەنجام دەدەن

12:46 - 21/08/2020
وەرزش

هەردو یانەى سیڤیلیاى ئیسپانى و ئینتەر میلانى ئیتاڵى، لەیارى کۆتایى یۆرۆپا لیگ روبەڕوى یەکترى دەبنەوە.

یارییەکە، کاتژمێر (10:00) بەکاتى هەرێمى کوردستان لە یاریگاى راین ئینێرجى لە شارى کۆڵۆنى ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، براوەى یارییەکەش دەبێتە پاڵەوانى یۆرۆپا لیگ (2020)

یانەى سیڤیلیا کە پاڵەوانى ئەم خولەیە، پێشتر پێنج جار نازناوەکەى هێناوەتەوە بۆ ئیسپانیا، ئینتەر میلانیش سێ جار بوەتە پاڵەوان لە یۆرۆپالیگ.

پێشتر هەردو یانە تەنها یەک جار لە ساڵى (2008) روبەروى یەکترى بونەتەوە، یارییەکەش بەبێ گۆڵ کۆتایى هاتوە.

یانەى سیڤیلیا لە (10) ساڵى رابردودا بەتەواوەتى باڵى بەسەر خولەکەدا کێشاوە و زۆرترین ئەنجام و نازناوى چنیوەتەوە، هەرچى ئینتەر میلانیشە (10) ساڵە هیچ نازناوێکى بەدەست نەهێناوە و دەیەوێت لە رێگاى بردنەوەى ئەم نازناوەوە بگەڕێتەوە مەیدانى ململانێکان.

248 جار خوێندراوەتەوە