توێژینەوەیەک: زانیارى ناڕاستى سۆشیال میدیا 800 کەسى کوشتووە

02:25 - 16/08/2020
هەمەڕەنگ

توێژەرانى ئەمریکى دەڵێن بەلایەنى کەمەوە ئەمساڵ 800 کەس مردون، بەهۆى وەرگرتنى زانیارى ناڕاست لەبارەى کۆرۆناوە.

 

 توێژەرەکان ئەنجامى توێژینەوەکەیان لە گۆڤارێکى وەرزى ئەمریکیدا بڵاوکردوەتەوەو ئاشکرایانکردووە، لە سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا نزیکەى 5 هەزار و 800 کەس رەوانەى نەخۆشخانە کراون، ئەوەش بەهۆى ئەوەى زانیارى ناڕاستیان لە سۆشیال میدیا وەرگرتووە.

ژمارەیەک زۆر لەوانە بەهۆى خواردنەوەى گیراوە پاکژکەرەوەکان کە لە نەعنا یاخود کهول دروستکراون گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش بەهۆى بڵاوکردنەوەى زانیارى و بیروباوەڕى هەڵە کە گوایە ئەو گیراوانە دژە کۆرۆنان.

پێشتریش رێکخراوى تەندروستى جیهانى هۆشداریدابوو لەوەى زانیارى هەڵە لەبارەى کۆرۆناوە بە ئەندازەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکە خێرا بڵاودەبێتەوە.

توێژینەوەکە بەرپرسیاریەتى بەرەنگاربونەوەى زانیارى هەڵەى خستوەتە ئەستۆى ئاژانسە نێودەوڵەتى و حکومەت و کۆمپانیاکانى تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

سەرچاوە؛ بى بى سى

240 جار خوێندراوەتەوە