دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات

12:55 - 08/08/2020
کوردستان

سەرچاوەیەک رایدەگەیەنێت دابەشکردنی موچە دەستپێدەکاتەوە.

 

 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم تایبەت بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی راگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران دەستپێدەکات.

 

 

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ دیجیتاڵ میدیای (KNN)  ئاشکراکرد، دابەشکردنی موچە بەپێی هەمان خشتەی موچەی مانگی شوبات دەبێت، کە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم وەک یەکەم وەزارەت موچەی پێدرا.

 

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی کارکردنە بۆ ئەوەی موچەی ئەم مانگە بەبێ لێبڕین دابەشبکات، بۆ ئەوەش سەرقاڵی وەرگرتنی قەرزێکە، دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە دەوەستێتە سەر بڕی ئەو قەرزە.

 

38572 جار خوێندراوەتەوە