هەردوو تۆڕی
کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەر، پۆستێکی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەسڕنەوە.
ترەمپ لە گرتە
ڤیدیۆییەکدا دەڵێت، "منداڵان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزراون".
دوای بڵاوبونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە،
فەیسبووک و تویتەر پۆستەکە دەسڕنەوە و دەڵێن" زانیارییەکانی ئەو پۆستە پشڕاست
نەکراونەتەوە".
وتەبێژی کۆمپانیای
فەیسبووک رایگەیاندووە، بۆیەکەمجارە کۆماپانیاکەیان پۆستێک دەسڕێتەوە، بەهۆی ئەوەی
قسەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دژی بانگەشەی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
337 جار خوێندراوەتەوە