بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی ئاو: هەتا سبەینێ سەرجەم گەڕەکاکان ئاویان پێ دەدرێت

12:37 - 02/08/2020
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی ئاوی سلێمانی ڕایگەیاند هەتا کاتژمێر پێنجی بەیانی رۆژی دووشەممە سەرجەم گەڕەکەکانی سلێمانی ئاوی خواردنەوەیان پێ دەگات.


ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاوی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای Knn ڕاگەیاند دابەشکردنی ئاو ئاسایی بوەتەوە و بەشێک لە گەڕەکەکان ئاویان وەرگرتووە ئەوانەشی ماون هەتا کاتژمێر پێنجی بەیانی ئاویان پێ دەدرێت.

 

بەڕێوەبەری دابەشکردنی ئاو ڕاشیگەیاند، لەدوای 30 کاتژمێر لە شکانی بۆریەکەی دوکان- سلێمانی پێوێستیان بە 15 کاتژمێر بووە بۆ ئەوەی خەزانەکانی ئاو پڕببنەوە و ئاو دابەشبکرێت، بەڵام لەو ماوەیەشدا چەند جارێک كێشەی کارەبا دروستبووە و پڕبونەوەی کۆگاکانی ئاو دواکەوتووە.

 

وتیشی رۆژە بە ناو شاری سلێمانی و قەزای چەمچەماڵ و ناوچەکانی دەوروبەریان پێویستیان بە  450 هەزار مەتر سێجا ئاو هەیە. بەڵام ئەوان نزیکەی 300 هەزاریان بۆ بەرهەمدەێت و رۆژانە 150 هەزار مەتر سێجا ئاو کەمی هەیە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی پێنج شەممەوە بۆری سەرەکی گواستنەوەی ئاوی دوکان بۆ شاری سلێمانی لەنزیک گەڕەکی ڕاپەڕین تەقی و بەو هۆیەشەوە بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی سلێمانی کێشەی بێ ئاویان هەبوو.

سلێمانی-بریار نامیق

1252 جار خوێندراوەتەوە