کارەبای نیشتیمانی زیاد دەبێت

09:01 - 02/08/2020
کوردستان

بەشێکی دیکەی وێستگەی 300 میگاواتی هەڵمی کارەبا لە قەزای خەبات خرایە و کار و بەوەش بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بە هاوڵاتیان زیاد دەکات.

 

لیژنەی سەرپەرشتیاری وێستگەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە، بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبا بەشی دووەمی وێستگەکە کە 150 میگاوات کارەبایە خرایە کار.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بە خستنەکاری ئەم بەشەی وێستگەکە ئێستا بڕی کارەبای نیشتیمانی لە کوردستان 3400 بۆ 3500 میگاواتە و بەوەش رۆژانە تێكڕا 20 بۆ 21 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان دەدرێت.

 

هاوکات وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێم داوای لە سەرپەرشتیاران و کارمەندانی ویستگەکە کرد بەردەوام بن لە کارکردن و کارەبای زیاتر بە هاوڵاتیان بدەن.

 

وێستگەی کارەبای هەڵمی لە قەزای خەبات جیاوازە لەوێستگەكانی دیكەی كارەبا و بەیەكێك لەپرۆژە گەورەو ستراتیژییەكان دادەنرێت.

 

ئەوەش بۆ یەكەمینجارە لەسەر ئاستی كوردستان بەتەكنەلۆژیایەكی بەرز لەرێگەی نەوتی رەش و گەرمكردنی ئاوەوە وزەی كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و لەرووی تێچوونەوە سوودێكی ئابوورییانەی گەورەی هەیە.

1299 جار خوێندراوەتەوە