بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە لە شارەزور نۆ کەس بریندار بوون

01:28 - 01/08/2020
کوردستان

بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە لە نێوان قەزای شارەزوور- سەیدسادق نۆ کەس بریندرا بوون، سەرجەم بریندارەکان گەنجن.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نزیک پردی تەپی کەرەم لە نێوان قەزای شارەزور- سەیدسادق مینی پاسێک وەرگەڕا، بەهۆیەوە نۆ کەس بریندار بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ.

بەپێی زانیارییەکان، سەرجەم بریندارەکان گەنجن و تەمەنیان لە نێوان (18 بۆ 25) ساڵدایە.

593 جار خوێندراوەتەوە