تەندروستی هەولێر لەبارەی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکان رونکردنەوە دەدات

09:57 - 01/08/2020
کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی تایبەت بە توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا شەوی رابردوو رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،"بەهیچ شێوەبەك ئەم کێشە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی".

 

دەقی راگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر

 

بەداخەوە دەبینین دووبارە بابەتی ئۆکسیجینی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بەهەڵەباسی لێوەدەکرێت. هەموولایەك دڵنیادەکەینەوە بەهیچ شێوەبەك ئەم کێشە بوونی نییە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەردەوامن بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری تەندروستی.
هیوادارین هەموولایەك پابەندی ڕێنماییەکان بن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر.
۳۱ی تەمووزی ۲٠۲٠

457 جار خوێندراوەتەوە