سەرۆکى فلیپین: ئەگەر کهول نەبوو بە بەنزین دەمامکەکانتان بشۆن

04:19 - 31/07/2020
هەمەڕەنگ

سەرۆکى فلیپین جارێکى تر داواى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکەى کرد برۆن بۆ بەنزینخانەکان و دەمامکەکانیان بە بەنزین خاوێن بکەنەوە.

 

رۆدریگۆ دوتیرتى هەفتەى پێشوو لێدوانێکى هاوشێوەیدابو، بەڵام بەرپرسانى وڵاتەکەى هەوڵیاندا بۆى راستبکەنەوە و بە میدیاکانیان وت سەرۆک بۆ خۆشى ئەو قسەیەى کردووە.

 

بەرپرسانى تەندروستى ئەو وڵاتە ئاماژەیان بەوەکردووە ئەو دەمامکانەى لە قوماش دروستکراون بەشێوەیەکى ئاسایى بشۆردرێن و دەمامکە پزیشکیەکانیش دواى بەکارهێنانیان فڕێبدرێن.

 

بەڵام سەرۆکى فلیپین بۆچونێکى ترى هەیە و ئەمڕۆ هەینى وتى "ئەوەى پێشتر وتم راستە، ئەگەر کهول بەردەست نەبوو بەتایبەت بۆ هەژارەکان، ئەوە پێویستە بڕۆن بۆ یەکێک لە بەنزینخانەکان و دەمامکەکانیان بە بەنزین خاوێن بکەنەوە".
ئاماژەى بەوەکرد

 

هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەى بەنزین سودى بۆ خاوێنکردنەوەى دەمامک هەبێت، بەڵام سەرۆکى فلیپین جەختیکردەوە "من گاڵتەجاڕنیم، ئێوە دەتانەوێت بێنە ناو مێشکمەوە".

555 جار خوێندراوەتەوە