ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسى بۆشایى ئاسمان "ناسا" گەورەترین و هەرە پێشکەوتووترین کەشتی ئاسمانی کە هەتا ئێستا
دروستکرابیت و قەبارەکەی هێندەی ئوتومبیلێک دەبێت، بەرەو هەسارەی مەریخ هەڵدا.
بەپێى ئەسۆسییەیت پرێس، ئاژانسی ناسا کەشتی پریزێرڤرنسی بەسەر کۆڵی
رۆکێتێکی گەورەی ئەتڵەس V ی بەرەو هەسارەی مەریخ هەڵدا، کە سێهەمین و
دوایین هەڵدانە لە جیهاندا بۆ ئەم هەسارەیە لەم وەرزەی هاویندا.
کەشتیەکە
کامێرا و مایکرۆفۆن و ئامێری هەڵکەندن و هەروەها لێزەری تێدایە و ئەرکی گەڕانە بە
نێو هەسارەی مەریخدا. ئەمەش بەشێکە لە پرۆژەیەکی پڕهیوا و مەودا درێژ کە بۆ یەکەم
جارە نمونەکانی بەردی سەر ئەو هەسارەیە دەهێنێتەوە بۆ زەوی بۆ ئەوەی شیکاریان
لەسەر بکرێت بۆ دۆزینەوەی بەڵگەکانی هەبوونی ژیان .
هەفتەی
رابردوو چین و ئیمارات دەستپێشخەریان لەو بوارەدا کرد و بڕیارە هەرسێ ئەو کەشتیە
ئاسمانیانەی ئەمریکا و چین و هەروەها ئیمارا لە مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا بگەنە
شوێنی مەبەست، دوای گەشتێکی حەوت مانگی کە مەوداکەی 480 ملیۆن کیلۆمەترە.
752 جار خوێندراوەتەوە