عێراق ئامارێکى فەرمى لەسەر ژمارەى کوژراوانى خۆپیشاندانەکان راگەیاند

05:40 - 30/07/2020
عێراق

حکومەتى عێراق رایگەیاند، ژمارەى قوربانیانى خۆپیشاندان و نارەزاییەکانى ٩ مانگى رابردوو گەیشتوەتە ٥٦٠ کەس.

 

هشام داود، راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، بۆ یەکەمجار ئامارێکى فەرمى لەسەر ژمارەى خۆپیشاندانەکان ئاشکراکرد، کە مانگى ئۆکتۆبەرى رابردوەوە سەریانهەڵداوە.

 

هشام داود، وتى: کۆى ژمارەى شەهیدان لە سەرهەڵدانى شۆڕش لە مانگى ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا گەیشتوەتە ٥٦٠ شەهید لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان.

 

راوێژکارى سەرۆک وەزیران وتیشى: حکومەت لیژنەیەکى بۆ ئاشکراکردنى راستیەکان و دیوى پشتەوەى رووداوەکان پێکهێناوە و لایەنى تێوەگلاو لە توندوتیژییەکان ئاشکرا دەکرێت.

 

لە مانگى ئۆکتۆبەرى ٢٠١٩ەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایى دژى کەمى خزمەتگوزارییەکان سەریانهەڵدا و بەهۆیەوە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیران دەستیلەکارکێشایەوە.

205 جار خوێندراوەتەوە