هێرش سەید سەلیم: له‌ كاره‌سات گه‌ڕاینه‌وه‌، به‌ره‌ و سه‌قامگیری ده‌ڕۆین

11:42 - 14/07/2020
کوردستان

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردو ئاماره‌كانی توشبون به‌ ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له‌ ئاستێكی سه‌قامگیردایه‌، دەشڵێت: ئه‌گه‌ر هاوڵاتیان پابه‌ندنه‌بن یان كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك بنوێنن له‌ خۆپارێزی؛ مەترسی هەیە كه‌ هه‌ڵكشان لە ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا روبداته‌وه.

د.هێرش سەید سەلیم جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەنگى ئەمەریکا، سەبارەت بەو مەترسییانەی باس لەوەدەکرا کە سلێمانی لەبەردەم کارەساتێکی گەورەدایە دەڵێت: " ئێمه‌ نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌و كاره‌ساته‌ و له‌كاره‌سات گه‌ڕاینه‌وه‌ و به‌ره‌و سه‌قامگیری ده‌ڕۆین، ئه‌گه‌ر به‌م شێوەیە‌ خۆپارێزیی به‌رده‌وام بێت".

ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردو ئاماره‌كانی توشبون به‌ ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا له‌ ئاستێكی سه‌قامگیردایه‌، ئەوەش بە مانای نزمبونەوەی رێژەکە نایەت، چونکە دەبێت ماوەی (10) رۆژ بۆ دو هه‌فته‌ سه‌قامگیریه‌ك به‌ ئاماره‌كانه‌وه‌ ببینینه‌وه‌، ئه‌و دابه‌زینه‌ش كه‌ هه‌یه‌ بیبینین ئینجا ده‌توانیین بڕیاربده‌ین و بڵێین ئاماری توشبوه‌كان روو له‌ داكشان و نزمبونەوەیە، ‌ لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی گیانله‌ده‌ستدان كه‌مبوەته‌وه.

هاوکات ماوەى چوار رۆژە لە نەخۆشخانەى شەهید تاهیر عەلى والى بەگ لە سلێمانى، هیچ حاڵەتێکى گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لەو نەخۆشخانیە تۆمار نەکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەوانەى بارى تەندروستیان بەهۆى کۆرۆناوە لە حاڵەتێکى ناجێگیردا دەبوو، رەوانەى ئەو نەخۆشخانەیە دەکران.

 

بڕیار نامیق پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) زانیارى زیاتر لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى دەخاتەڕوو...

961 جار خوێندراوەتەوە