بەڕێوەبەری نوێی مەرزی پەروێزخان دەستبەکاربوو

08:03 - 13/07/2020
کوردستان

ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا ئاسۆ قادر لەیل هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان وەک بەڕێوەبەری نوێی مەرزی پەروێزخان لە ئیدارەی گەرمیان دەستبەکاربوو.

 

ئاسۆ قادر لەیل بە میدیای فەرمی بزوتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند، بە پلان و پرۆژەی پێویستەوە دەستبەکار بوە و دەیەوێت خزمەتی پێوستی دەروازەکە و ناوچەکە بکات.

 

هاوکات عەلی تۆفیق بەڕێوەبەری پێشووی مەرزەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردووداو لەو دۆخە هەسیارەی هەرێمی کوردستاندا ئەوەی لە توانایاندا بوە کردویانە، لە دەروازەکەداو هاوکاری بەڕێوەبەری نوێش دەبن بۆ سەرپی خستنی کارەکانیان.

2375 جار خوێندراوەتەوە