لە یەک کاتژمێردا شەش بومەلەرزە لە تاران رویدا

KNN : Kurdish News Network
12:43 - 12/07/2020
جیهان

سەنتەری تۆمارکردنی بومەلەرزە لە زانکۆی تارانی پایتەختی ئێران ڕایگەیاند لەماوەی یەک کاتژمێری بەیانی ئەمڕۆدا شەش بومەلەرزە بە گوڕی جیاواز لە رۆژهەڵاتی تاران ڕویداوە.

 

سەنتەرەکە ئاشکرایکردوە بومەلەرزەکان گوڕەکانیان بەپێی پێوەری رێختەر بریتی بووە لە (4، 2.5 ،2.5، 3، 3.3، 3.6).

 

ئاماژەی بەوەشکردوە قوڵی بومەلەرزەکان حەوت بۆ هەشت کیلۆمەتر بوو، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی لێ نەکەوتۆتەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوودا چەند تەقینەوەیەک لە رۆژهەڵاتی تاران ڕویداوە و بەشێک لە هاوڵاتیان وا هەستیان کردوە کە بومەلەرزەیە.

1015 جار خوێندراوەتەوە