ئەمەریکا؛ ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

09:30 - 08/07/2020
جیهان

ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا سێ ملیۆن و 97 هەزار و 84 کەسی تێپەڕاند، تا ئێستاش ئەو وڵاتە لە پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەدایە، زۆرترین ژمارەی توشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکردووە.

 

بەپێی داتاکان، رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا روو لە زیادبوونە، بەجۆرێک ژمارەی توشبووان سێ ملیۆن تێدەپەڕێنێت، ئەو کەسانەشی بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، 133 هەزار و 972 کەسن.

 

تا ئێستا، یەک ملیۆن و 354 هەزار و 863 توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.


لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، زۆری حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ژمارەی پشکنینەکان لەو وڵاتانە لە هەموو وڵاتانی جیهان زیاتر.

252 جار خوێندراوەتەوە