ساڵی داھاتوو گرێبەست لەگەڵ جووتیاران دەکرێت

04:48 - 07/07/2020
کوردستان

 بەڕێوەبەری کارگەیەکى دۆشاو رایدەگەیەنێت، بەمەبەستى ساغکردنەوەى بەرهەمەکیانیان، ساڵى داهاتو گرێبەست لەگەڵ جوتیاران دەکەن، دەشڵێت، ساڵى رابردوش ئەو گرێبەستەیان کردوە، بەڵام جوتیاران پابەند نەبون و هەرکاتێک نرخى تەماتە بەرزبوبێتەوە بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا فرۆشتوەتەوە.

 
 لوقمان حەسەن بەڕێوەبەری کارگەی دۆشاوی تەماتەی ھەریر رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ تەماتە لە جووتیاران دەکڕنەوە و ساڵی داھاتوویش گرێبەست لەگەڵ جووتیاران دەکەن بە مەبەستی ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان.


 دەشڵێت، لیژنەیەک پێکھاتوە کە لە سبەینێوە دەست بەکاردەبێت بۆ ئەوەی ئەو بەرھەمە کشتوکاڵییەی کە ئێستا لە بازاڕدا ھەیە بە نرخێکی گونجاو بیکڕینەوە بەجۆرێک نە جووتیار و نە کارگەش تیایدا زەرەرمەند نەبن.


 ئاماژە بەوەش دەکات، ساڵانی رابردوو گرێبەستیان لەگەڵ جووتیاران کردوە، بەڵام جووتیاران پابەندی گرێبەستەکە نەبوون، ھەر کات نرخی تەماتە لە بازاڕ بەرز دەبووەوە، بەرھەمەکانیان نەدەدا بە کارگەکە و لە بازاڕ دەیانفرۆشت.

526 جار خوێندراوەتەوە