وەزارەتى پلاندانان: ئەو رێگایانەى کەرتى تایبەت دروستى دەکات دەکرێن بە پارە

07:30 - 30/06/2020
کوردستان

بریکارى وەزارەتى پلاندانانى هەرێم رایگەیاند، بەرنامەیان هەیە سێکتەرەکانی ئاو، کارەبا و رێگەوبان بە کەرتی تایبەت بدەن، ئەو رێگایانەی کەرتی تایبەتیش دروستیان دەکەن، دەبن بە پارە.

 

 لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا زاگرۆس فەتاح، بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەو رێگایانەی کە لە ئێستادا هەن  هاوڵاتیان دەتوانن بێبەرامبەر بەکاریان بهێنن، بەڵام وەزارەت پلانی هەیە هەندێک رێگەی نوێ لەنێوان شارەکان دروستبکات وەکو رێگەی نێوان هەولێر و سلێمانی و شۆفێر دەکرێت لە کاتی بەکارهێنانی بڕێک پارە بدات.

 

بریکارى وەزارەتىى پلاندانان ئاماژەى بەوەشکردووە، کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش بە هاوڵاتیان بکرێت و هەرێمى کوردستان پێویستی بە هەندێک رێگەی مۆدێرن و ستانداردی نێودەوڵەتیی هەیە.

966 جار خوێندراوەتەوە