نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا

08:42 - 30/06/2020
ئابوری

ئەمڕۆ سێ شەممە (30 ی حوزەیرانی 2020) نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 41 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 39 سەنت فرۆشراوە.


بەڕای شارەزایانی بوارەکە، بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.


هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 ملیۆن بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.

1616 جار خوێندراوەتەوە