وەزیرى دارایى رێنماییەکانى ژمارە(12)و(13)ى تایبەت بە یاساى چاکسازى واژۆکرد

09:17 - 29/06/2020
کوردستان

وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێم رێنماییەکانى ژمارە(12)و(13)ى تایبەت بە جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى واژۆکرد و ئاراستەى لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا.

 

 ئاوات شیخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابورى هەرێم، رێنماییەکانى تایبەت بە جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى پەسەندکرد، نوسراویش ئاراستەى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا، بە پێى رێنماییەکانى وەزارەتى دارایى پێویسته‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پێداچوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی پله‌ و ناونیشان و مووچه‌ی وه‌زیفی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانیان بكه‌ن و دەبێت هه‌ر رێكخستنه‌وه‌یه‌ك بكرێت، له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زیفی گشتیدا بێت له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوانامه‌ و خزمه‌تی فیعلی و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه‌ به‌ پێی یاسا به‌ركاره‌كان هه‌ژمار كراون و هیچ خزمه‌تێك هه‌ژمار ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌ پێی یاسا نه‌بووبێت.

 

ئاماژه‌  به‌وه‌ شكراوه،‌ پله‌ی وه‌زیفی و ناونیشان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ر یه‌كده‌خرێت و ده‌بێت به‌ حوكمی یاسای خزمه‌ت و میلاكی ژماره‌ (25)ی ساڵی (1960) بێت، هەرپلەیەکیش بە فەرمانبەر درابێت کە دژى یاساى میلاکاتى ساڵى (1960) بێت هەڵدەوەشێتەوە.

 

دەقى بڕیارو رێنماییەکانى وەزارەتى دارایى..

 

6801 جار خوێندراوەتەوە