جووتیاران لە فرۆشتنی بەروبومی شوتی ناڕازین

12:55 - 29/06/2020
گەلەری

ئەمساڵ بەرارود بە ساڵانی رابردو، جووتیاران گلەیی لە بەروبوومەکانیان دەکەن کە بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە نەیانتوانیوە بەروبومەکانیان ساغ بکەنەوە و لە شێوازی فرۆشتن و مامەڵەکردنییش بە بەروبومەکانییان نیگەرانن.

جووتیارێک ئاماژە بەوە دەکات کە ساڵانی رابردوو، رۆژانە نزیکە (25) ئۆتۆمبێل شوتی دەفرۆشت و لەئێستاشدا بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی، رۆژانە پێنج ئۆتۆمبێل شوتی دەفرۆشێت، کە دەکاتە نزیکەی شەش هەزار کیلۆ، لەکاتێکدا زەوییەکەی (40 – 50) دۆنم دەبێت.

موحسین خدر کە پیشەى جوتیارە و خەڵکی ناحیەی بەحرکەیە لە هەولێر، دەڵێت: "خەریکی بەرهەمهێنانی شوتیم و زەوییەکەم بە کرێ گرتوە و بۆ هەر دۆنمێک نزیکەی (500) هەزار دینار خەرجی تێدەچێت، ئەمساڵ بەهۆی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانیی دارایی، ناتوانین وەک پێویست بەروبومەکانمان بفرۆشین، چونکە پێشتر بەشێکی زۆری بەرهەمەکان بۆ شارەکانی دیکەی عێراق دەچوو، ئەمساڵیش بەهۆی رێکارە تەندروستییەکان ناتوانرێت وەک پێویست بەروبومەکانمان بگات بە شارەکانی دیکەی عێراق".

495 جار خوێندراوەتەوە