عێراق.. لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا (2054) توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

06:01 - 26/06/2020
عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەدا ئاماژەی بەوەشکردووە (808) توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 
هەروەها ئاشکرایکردووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 122 توشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان لەسەرتاسەری وڵاتدا گەیشتە هەزار و (559) کەس.


ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق تا ئێستا بیست هەزار و و (775) کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش (247) کەسیان لە ژێر چاودێری چڕدان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

335 جار خوێندراوەتەوە